کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ئەگەری دروستبوونی هەور هەیە لە ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما هەر وەک دوێنێ دەبن بەڵام بۆ سبەی هەینی جارێکی دیکە روو لە بەرزبوونەوە دەکات و دوو پلەیەکی دەچێتەسەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.7.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە سەر هەندێک ناوچە.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت .
مەوداى بینین / (8 – 10) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک.بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی