گرافیک؛ 964+
بودجه‌كه هی پارێزگاى كه‌ركوكه
له ناحیه‌ى شوان و كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان 16 پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى راگەیەندران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگاری کەرکوک 16 پڕۆژه‌ى جیاوازى خزمه‌تگوزارى بۆ ناحیەی شوان و کۆمەڵگای خاڵخاڵان راگەیاند و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا دواى په‌سه‌ندكردنیان ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی بۆ سەنتەری ناحیەی شوان ، بڕیاریان له‌سه‌ردراوه بریتین له قیرتاوکردنی ناو بازاڕی سەرەکی، هەڵکەندنی سێ بیر، کۆنکرێتکردنی سێ کیلۆمەتر شه‌قام، قیرتاوکردنی رێگای شوان بۆ چەمچەماڵ، نۆژەنکردنەوەی هۆڵی پرسەی ژنان، دروستکردنی هۆڵێکی وەرزشی بۆ ژنان، نۆژەنکردنەوە یاریگای سمایل بەگ، نۆژەنکردنەوەی بینای دادنوسی، نۆژەنکردنەوە قوتابخانەی گوندی عەلی مو‌سا و نۆژەنکردنەوەی یاریگای رێدار.
ئه‌و پڕۆژانه‌ش كه بۆ کۆمەڵگای خاڵخاڵان بڕیاری له‌سه‌ردراوه برییتن له، قیرتاوکردنی رێگای گوندی ئیلنجاخ بۆ گوندەکانی شێخ بزێنی، راکێشانی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بەشی فریاکەوتنی بنکەی تەندروستى، دروستکردنی هۆڵی مناڵبوون لە بنکەکە و دابینکردنی پزیشکی پسپۆر و ئەمبوڵانس کەرەستەی دیکەی جۆراوجۆر، نۆژەنکردنەوە باخچەی سەرەکی بازاڕی قەڵاتە، دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆ چەند کۆڵانێکی کۆمەڵگەكه و کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێکی کۆمەڵگە.
ئازاد عاسی سه‌رۆكى شاره‌اونى خاڵخاڵان، به 964ـى راگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ى راگه‌یه‌ندراون پێویستیان به ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دانه له‌لایه‌ن پارێزگارى كه‌ركوكه‌وه دواتر ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت.
وتیشی “ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌ى تایبه‌تن به شاره‌وانى بریتین له سێ دانه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داوامان كردبوو له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكرێن”.
ئاناژه‌ى به‌وه‌شكرد، بودجه‌ى ته‌واوى پڕۆژه‌كان دیارنییه، دواى ره‌زامه‌ندى دان له‌سه‌ر ئاشكرا ده‌بێت و بودحه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پارێزگارى كه‌ركوكه‌وه دابین كراوه.