گرافیک؛ 964+
له عێراق هاوسه‌رگیرى له جیابوونه‌وه زیاتره
له هه‌ر كاتژمێرێكدا 7 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى خێزانه‌كان رووده‌دات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكى نوێى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوەری عێراق، مانگى رابردوو له عێراقدا زیاتر له پێنج هه‌زار حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى خێزانه‌كان هه‌بووه، كه ده‌كاته جیابوونه‌وه‌ى حه‌وت حاڵه‌ت له‌هه‌ر كاتژمێرێكدا.
ئاماره‌كه تایبه‌ته به هاوسەرگیریی و جیابونەوەی هاوسه‌ران لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، كه له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا 28 هه‌زار و 222 هاوسەگیریی لە دادگاکان تۆمارکراون، لەبەرامبەریشدا پێنج هه‌زار و 28 حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.
زۆرترین حاڵەتی هاوسەرگیریی لە دادگاکانی کەرخ و رەسافەی بەغداد تۆمارکراوە کە گەیشتوەتە هه‌شت هه‌ازر و 49 هاوسەگیریی هه‌مانكات هه‌زار و 72 جیابونەوەش لەو دوو دادگایە تۆمارکراون.
له دوای بەغداد، پارێزگای بەسرە دێت كه زۆرترین حاڵه‌تى هاوسەرگیریی تێدا تۆمارکراوە كه دوو هه‌زار و 586 حاڵه‌ت بووه، زۆرترین جیابونەوەش لە پلەی دووەمدا هەر لە بەسرەیە و كه گەیشتووەتە 672 جیابونەوە.
کەمترین هاوسەرگیریی و جیابونەوەش لە پارێزگای موسەنا تۆمارکراوە، كه 813 هاوسەگیری و 90 حاڵه‌تى جیابونەوە بووه.
سەبارەت بە پارێزگای کەرکوکیش، مانگی رابردوو هه‌زار و 100 هاوسەرگیریی و 166 جیابونەوە لەناو دادگاکان تۆمارکراوە.