لە خانەقین

گەنجێک بە تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

ئەمڕۆ سێشەممە 15.7.2025 وەستایەکی کارەبا لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە خانەقین، تەزووی کارەبا گرتی  و دەمودەست گیانی لەدەست دا.

د. شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین بە 964ی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەی خانەقین، بەڵام ئەو دەمودەست لە شوێنی کارکردنەکەیدا گیانی سپاردبوو، پاش تەواوکردنی کاری پێویست تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی بەعقوبە کرا بۆ ئەنجامدانی کاری توێکاری پێویست.

هەروەها وتی، گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی 1995 و بە نەتەوە عەرەبە و خەڵکی شاری خانەقینە، بە پێی ئەو زانیارییانەی بە نەخۆشخانەش دراوە گەنجەکە وەستای کارەبایە و ماوەیەکە لەو پرۆژەیەدا کار دەکات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکەی خانەقین دوو کەسمان دەستگیر کرد"