ماهیر حەسەن بۆ 964

 “هیچ کاتێک لەسەر رەخنە محاسەبە نەکراوم” 

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ماهیر حەسەنی هونەرمەند و سینەماکار هەموو هەنگاوێک بۆ فیلمی کوردی بەباش دەزانێت و دەشڵێت، ئەگەر ئیش زۆر و بۆر بێ نەیکەی باشترە.

هەمورمەند ماهیر حەسەن بۆ 964 دەڵێت، لەسەر ئەوەی ماوەیەکە کاری نوێی نییە کەی بودجەی فری هەبوو ئەوە ئەویش ئامادەیە کار بکات و کاری جوان بکەی هەموو بێدەنگییەکان دەشکێنێت و مەرج نییە زۆری و بۆری بکەی لە کارکردندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، جاران رەخنەیان زۆر گرتووە بەنموونە ئێستا کارێکی دیکەی وەکو کەشکۆڵ کە پڕ بوو لە رەخنە دووبارە نابێتەوە، هەرچەندە هیچ کاتێک لەسەر رەخنەگرتن موحاسەبە نەکراوە.

سەبارەت بە گەشتەکەی بۆ ئەمریکا لە ماوەی رابردوو باس لەوەدەکات، تەنیا بۆ گەشت و سەردانی هەندێک هاوڕێی رۆیشتووە و بۆ کاری هونەری نەبووە، ئەو بۆ سێ هەفتە رۆشت بەڵام بەهۆی شەری نێوان ئیسرائیل و ئێران 41 رۆژ گیری خواردووە و ماوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

چیتر ماهیر حەسەنی رابردوو نابیننەوە

چیتر ماهیر حەسەنی رابردوو نابیننەوە