لۆگۆى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى
وەزیرى تۆمەتبارکردبوو بە گەندەڵى
وەزارەتی کار سکاڵا لەسەر راوێژکارێکی خانەنشینکراوی تۆمار دەکات
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، لە روونکردنەوەیەکدا وەڵامی ئەو “تۆمەتانە” دەداتەوە کە لەلایەن راوێژکارێکی خانەنشینکراوی وەزارەتەکەوە خراونەتەڕوو و رایدەگەیەنێت، پەنا بۆ دادگا دەبەن و داواش لە دەستەی دەستپاکی و چاودێری دارایی دەکەن لێکۆڵینەوە بکەن.
کوێستان محەمەد:
پەرێزم پاکە
بەگوێرەی روونکردنەوەکەی وەزارەتى کار،راوێژکارەکە دوای خانەنشینبوونی داوای ئۆتۆمبێلی لە وەزیر کردووە، بەڵام داواکەی رەتکراوەتەوە، وەک ئەوەى وەزارەتەکە باسى دەکات،”لە کاردانەوەی ئەو حاڵەتە، ئەم راوێژکارە خانەنشینە چەند جارێکە سەنگەری لە جەنابی وەزیر و وەزارەت گرتووە و دەستی گەندەڵی خۆی بە ئێمە دەسڕێت.
سەبارەت بەوەی وەزیر چوار ئۆتۆمبێلی هەیە و یەکێکیانی بۆ کوڕەکەی تەرخانکردووە، وەزارەتی کار دەڵێت: ئەو قسەیە دوو زانیاریی هەڵەی تێدایە و دەچنە خانەی بوختان، وەزیر تەنیا دوو ئۆتۆمبێلی لایە، یەکێکیان بۆ خۆی و ئەوی دیکەیان بۆ پاسەوانەکانی.
وەزارەتەکە داوا لە راوێژکارە خانەنشینەکەى دەکات، ئەگەر دڵنیایە لە زانیارییەکانی، با بەبەڵگە ژمارە و جۆر و ناوی ئەو ئۆتۆمۆبیلەی بڵاو بکاتەوە.
لەبارەی بەشی “خامەی نهێنی”شەوە، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بەشە لە هەموو وەزارەتەکان هەیە و داهێنانی ئەم وەزیرە نییە، بوونی ئاماژە نییە بۆ گەندەڵی، بەڵکو گەندەڵی دەبێت بە بەڵگە بسەلمێنرێت.
” جگە لە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی راوێژکارە خانەنشینەکە و ئەو میدیایانەی وتارەکەیان بڵاوکردووەتەوە، هاوکات بانگهێشتی دەستەی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکیش دەکەین بۆ لێکۆڵینەوە لە “بوختانەکان” و بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ رای گشتى”، وەزارەتى کار وادەڵێت.
جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پەرێزیان پاکە و لە گەندەڵییەوە نەگلاون.