ترێندی 964
مەسەلەکە هەر شەڕی ئیسرائیل و ئێران نییە و خەریکە سکوید گەیم دەبێتە ئەمریکی
964+
پەری ساڵح
مەسەلەکە هەر شەڕی ئیسرائیل و ئێران نییە، هەندێ لە خەڵکە حەیاتەکەی خۆمان ئەوەندە تەحلیلیان کردووە خەریکە قەناعەت بە ئەمریکا دەکەن سکوید گەیم دروست بکات، لەم گەرمەی شەڕ و هەرایە پەرواز حسێن پرسیاری نەکرد، تەنیا شوشەیەکی شکاند و بەبێ سپۆنسەر یەک ملیۆن بینەری بە ماوەی تەنیا شەش رۆژ تێپەڕاند.
ئارام شەیدا هەر بە وردی دانیشتنەکانی بردووەتە بەریتانیا، بۆ قاوەڵتیش نەچووە دایکوتیوە و جارێ نیازی هاتنەوەی نییە، هەرچی هێنامان و بردیشمان نەچووە تەفاسیلەوە، 964 لە شارە جوانەکەی بۆکان و حەسەن زیرەک دەبێتە میوانی کۆماری دیوازی کە بە دەنگە خۆشەکەی دڵ رۆح ئارام دەکاتەوە.
ئەمەل سەعید کوردە و نەورۆز ئورەماری داستانێک لە نوسینەکانی فەقێ تەیران دەکەنە گۆرانی و کلیپێکی تەواو کوردیانە، کە باس لە چیرۆکی زەمبیل فرۆشێکی هەکاری دەکات کاتێ کچە میرێک عاشقی دەبێ
بینەری ترێندی 964 بن