رێنمایی دەردەچێت

ئەگەر هەیە تا 20ـى ئەم مانگە گەشتی عومرە دەستپێ بکاتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

دەرچوونی رێنمایی بۆ وەرزی نوێی عومرە لە هەرێمی کوردستان لە ئان و ساتدایە، کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئامادەکاری دەکەن و چاوەڕێن بزانن بۆ ئەم وەرزەی عومرە، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، چییان لێ داوا دەکات.

ژمارەیەک کۆمپانیا ناڕاستەوخۆ، لە رێگەی بریکارە خۆجێییەکانیان دەستیان کردووە بەوەی داوا لە خوازیاران بکەن، داوا پێشکەش بکەن چونکە زانیوویانە، بەم نزیکانە رێنماییەکانیان پێ دەگات.

964 بە مەرجی ناونەهێنان قسەی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا کرد، یەکێک لە بریکارەکان بە 964ی وت، ئەوان لە ئێستاوە ئامادەکارییان دەستپێکردووە، تا 20ی ئەم مانگە یەکەم گەشتی عومرە بە رێگەی وشکانی دەستپێ بکەنەوە.

گەشتی عومرە، لە 450 دۆلارەوە دەستپێ دەکات تا 500 دۆلار، بە نزیکەی نۆ شەو ئەوانەی دەچنە عومرە لە وڵاتی سعودییە دەبن.

ئەو بریکارە بە 964ی وت، تائێستا ئەوەی باس دەکرێ، گەشتی وشکانییە، نازانرێ گەشتی ئاسمانی بۆ عومرە کەسی دەستپێ دەکاتەوە، چونکە ئەوەی ئێمە سۆراغمان کردبێ، تائێستا و لەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران و ئیسرائیل، گومان لە فڕینی ئاسمانی هەیە تا ئەوکاتەی دڵنیایی تەواو دەدرێ.

964 هەوڵیدا، بەرپرسانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بدوێنێ، بەڵام بەردەست نەبوون.

ئەوقاف دەڵێ چاوەڕێی خۆمان بن بۆ عومرە و مەرزی كێلێیش دا...

ئەوقاف دەڵێ چاوەڕێی خۆمان بن بۆ عومرە و مەرزی كێلێیش داخرا