کەرتی تەندروستی پێشکەوتووە

وەزیری تەندروستی: چیتر پێویست نییە نەخۆش بۆ چارەسەر بچێتە دەرەوەی وڵات

ژووری هەواڵ

وەزیرى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئێستا کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر بەرزی کوالێتی و پاکوخاوێنی و پێداویستی دایە و پێویست ناکات چیتر نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەر بچێتە دەرەوەی وڵات.

سامان بەرزنجی، لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی بەشەکانی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و ئافرەتان لە هەولێر رایگەیاند، ئەو نەخۆشانەی ئێستا دەچنە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر، دەکرێت بەهۆی لاوازیی متمانەیان بێت بە کەرتی تەندروستی یاخود ئارەزوویەکی خۆیانە.

وەزیرى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان وتیشی، بەدەست ئەو قەیرانە داراییەوە دەناڵێنن کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە.

سامان بەرزنجی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی گشت بەشەکانی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و ئافرەتان لە هەولێر، هیواى خواست حکومەتی عێراق سزای بەکۆمەڵ لەسەر هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت و بەزووترین کات ئەو رێککەوتنانە پەسەند بکات کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا کراون.