نمونەی پێوەری ئاو - Social Media
سبەی دەچنە گەڕەکەکان
فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ و پۆلیس بۆ چوار جۆر سەرپێچی دەگەڕێن
964+
ژووری هەواڵ
فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ لیژنەیەک لەگەڵ پۆلیس دەنێرن و کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕێن، هەر ماڵێک سەرپێچی لە راکێشانی ئاو کردبێت سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2.7.2025، فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ چوار جۆر سەرپێچی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەینێ لەگەڵ پۆلیس بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
سەرپێچییەکان ئەمانەن:
1 – هەرکەسێک لە هاوبەشێک زیاتری هەبێت بەپێی یاسا بە زێدەرۆ هەژمار دەکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
2 – هەر ماڵێک تەوافەی تەنکی نەبێت سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت.
3- دانانی هەر بۆریەک کە ئاوەکەی بە پێوەردا تێنەپەڕێت سزای لەسەرە.
4 – بە فیڕۆدانی ئاو و شوشتنی شەقام بە ئاوی پاکی خواردنەوە.