6ـى مانگ لە عێراق

دوو پشووى تریش هەیە؛ 5ـى ئەم مانگە لە هەرێمى کوردستان پشووى فەرمییە

964+

وریا فەتاح

رۆژى شەممەى داهاتوو لە هەرێم و یەکشەممە لە عێراق، بەبۆنەی عاشوراوە پشووی فەرمییە.

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 6ـی تەموزی 2025، لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکاندا پشووی فەرمییە.

“ئەم پشووە بەبۆنەی دەیەمی مانگی موحەڕەمی و ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنە لە رۆژی عاشورادا”، ئەمینداریەتیى گشتیى ئەنجومەنى وەزیران وا دەڵێت.

هاوکات بەپێى رۆژمێرى پشووەکانى حکومەتى هەرێم، لەم مانگەدا سێ رۆژ پشووى فەرمى هەیە، 5ـى مانگ بەبۆنەى رۆژى عاشورا و 14ـى مانگ بە بۆنەى شۆڕشى 14ـى تەمووزى 1958، کۆتا رۆژى ئەم مانگەش کە 31ـى 7ـە، بەبۆنەى یادى ئەنفالى بارزانییەکان پشووە.

وەزارەتى پەروەردە حەوت رۆژ پشووى راگەیاند

وەزارەتى پەروەردە حەوت رۆژ پشووى راگەیاند