چوار مانگە کرێی خانوی نەداوە
له خورماتوو کەلوپەلی کرێچیەک فڕێ دەدرێتە سەرشەقام
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
هاوڵاتیەکی قەزای خورماتوو ماوەی چوار مانگە کرێی خانوی نەداوە و خاونی خانوەکەش ئه‌مڕۆ ته‌واوى کەلوپەلەکانی ماڵی فڕیداوەتە سەر شەقام و ئیچستا به ناچارى كه‌لوپه‌له‌كانى بردووه‌ته‌وه یه‌كێك له باخچه‌كانى ئه‌م قه‌زایه.
هێمن عەلی، تەمەن 35 ساڵ و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵ و پیشەی کرێکارییه، بە 964ـی وت، 11 ساڵە کرێچیه و ماوای چوار مانگیشە نه‌یتاونیوه کرێی خانوه‌كه‌ى بدات بۆیه ئه‌مڕۆ خاوه‌ن خانووه‌كه ده‌ریكردووه.
وتیشی “ماوەیه‌کە خاوەنی خانوکە پێمدەڵێ چۆڵی بکەو ئەمڕۆش دوا مۆڵەتم بوو هات و سەرجەم کەلوپەلەکانی ماڵەکەمی فڕێدایە دەرەوە”.
مه‌ریوان کەلوپەلی ناوماڵەکەى هێناوەتە ناو یەکێک لە باخچەکانی قەزاکە و لە چاوەڕوانی ئەوەیه خێرخوازان هاوکاری بکه‌ن.
له په‌یوه‌ندیه‌كدا كه‌ریم ئه‌حمه‌د خاوه‌ن خانووه‌كه بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چوار مانگه كرێى خانه‌وه‌كه‌ى نه‌داوه ناچار بووه له خانووه‌كه ده‌ریبكات.
وتیشی “من خۆى له سلێمانى ده‌ژیم و لێره كرێچیم به 200 هه‌زار دینار، ئه‌و كرێیه‌ى له‌و كرێچییه وه‌رمده‌گرت كه 130 هه‌زار دینار بوو ده‌مدایه‌وه كرێى خانووه‌كه‌ى سلێمانى”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن