نۆ کۆمێنت

ئارارات جورئەتی نییە بەرامبەر تاتڵیساس گۆرانیەکانی بڵێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئارارات پارە لە کنی مەوزوع نییە و جورئەتیشی نییە بەرامبەر تاتڵیساس لەسەر ستەیج گۆرانییەکانی بڵێتەوە.

وەرزی نوێی نۆکۆمێنت لە 964 دەستیپێکردەوە و هونەرمەندان وەڵامی نۆ پرسیاری ئێوە دەدەنەوە و ئەوەی لە ژێر بەڕەیە دەیخەنە سەربەڕە و نهێنی سەیر ئاشکرا دەکەن، میوانی ئەمجارەش هونەرمەند ئاراراتە و پارەش لە کنی مەوزوع نییە.

زۆر قسەوباس هەیە دەربارەی نرخی ئاهەنگەکانی، بەڵام رەتیدەکاتەوە نرخەکانی زۆر بێت و دەڵێت، ئەگەر بە سوتفە دەفتەرێک بێت و ئەوەی پەیوەندیم پێوەبکات خاتری دەگرم.

ئارارات دەربارەی وتنەوەی گۆرانییەکانی تاتڵیساس هونەرمەندی ناسراوی تورکیا دەڵێت، هیچ کەسێک ناتوانێ وەک ئەوە گۆرانییەکان بە هەمان تۆن بڵێنەوە، چونکە ئاسان نییە و تۆنی بەرزە و هەموو کەس ناتوانێ بیڵێتەوە و خۆی داوای لێکردم لەسەر ستەیج پێکەوە گۆرانی بڵێین.

دڵنیا و سەگەکەی میوانی نۆ کۆمێنتن

دڵنیا و سەگەکەی میوانی نۆ کۆمێنتن