مامۆستا جه‌لال: ناهێڵم ئاژەڵ و باڵندەکان تینوویان بێت
وشکەساڵییه‌كی سه‌خت رووى له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى چیاى سه‌گرمه و قۆپییەکانی قەرەداغ كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وشكه‌ساڵییه‌كی سه‌خت رووى له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى زنجیره چیاى سه‌گرمه و قۆپییه‌كانى قه‌ره‌داغ كردووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى تینوێتى بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان دروست نه‌بێت، ژینگه‌پارێز و ئاژه‌ڵدۆستێكى ناوچه‌كه چه‌ندین كۆلى ده‌ستكردى بۆ دروستكردوون و ده‌ڵێت “ناهێڵم ئه‌م هاوینه ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان تینوییان بێت”.
مامۆستا جه‌لال شێخ كه‌ریم، ماوه‌ى 13 ساڵه ژیانى ته‌رخان كردووه بۆ پاراستن و به زیندووهسێشتنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كانى قۆپییه‌كانى قه‌ره‌داغ و چیاى سه‌گرمه، چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كى ئه‌مڕۆ و دوێنێ و پێری ئه‌و كۆله ئاوانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه كێویه‌كانى سنووره‌كه‌ى له شوێنى جیاواز دروستى كردوون و ده‌رده‌كه‌وێت كه وشكه‌ساڵى چه‌نده كاریگه‌رى كردووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌م ئاژه‌ڵ و باڵندانه.
مامۆستا جه‌لال به 964ـى وت، ئاماده‌كارى باشیان بۆ ئه‌و وشكه‌ساڵییه كردووه كه ئه‌مساڵ رووى له ناوچه‌كه‌یان كردووه و هه‌موو پێداویستییه‌كانى ئاودانى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانی له چیا و قۆپییه‌كان دابین كردووه.
نزیكه‌ى 10 كۆلى ئاو خواردنه‌وه‌ى ده‌ستكردى له شوێنى جیاواز بۆ دروستكردوون و له‌رێگه‌ى موزه‌خه و سۆنده‌وه له‌و بیر ئیرتیوازیه‌ى بۆ هه‌ڵكه‌ندوون، ئاویان بۆ دابین ده‌كات و ده‌ڵێت “ناهێڵم له‌م هاوین و وشكه‌ساڵییه‌دا ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانى سنووره‌كه‌مان تینوییان بێت”.
له رێگه‌ى چه‌ندین كامێراوه چاودێری به‌رده‌وامى ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كانى لێ ده‌ژیت و به‌هۆى گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیش كه بۆ زنجیره چیاى سه‌گرمه و قۆپییه‌كانى قه‌ه‌رداغ ئه‌نجامى داون، بینیویه‌تى كه زۆربه‌ى كانیه‌كانى ئه‌م دوو شوێنه وشكى كردووه و هه‌شیانه ته‌نیا كه‌مێك ئاویان تێداماوه، بۆیه هه‌ر زوو مشوورى دابینكردنى ئاوى بۆ خواردوون.
جۆرێكی دیكه‌ى پڵنگ له قۆپی قه‌ره‌داغ ده‌ركه‌وتووه