هاوڵاتیان قسەى جیاواز دەکەن
لەبارەى موچە؛ بەغدا و هەرێم دەگەن بە رێککەوتن؟
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
جارێکى تر بەغدا و هەرێم دەستیانکردەوە بە کۆبوونەوە لەبارەى چارەسەرى پرسى موچە و دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم لە رێگەى سۆمۆوە، هاوڵاتیانیش داوا دەکەن، هەردولا نەرمى بنوێنن و کێشەکان چارەسەر بکەن.
لە هەولێر و سلێمانى پرسیارى ئەوەمان لە هاوڵاتیان کرد، بەغدا و هەرێم چى بکەن بۆ ئەوەى بگەن بە رێککەوتن؟، زۆربەى وەڵامەکان بەو ئاراستەیە بوون کە هەردولا نەرمى بنوێنن و لە پێناو خەڵک رێککەوتن بکەن.
لەناو بۆچونى هاوڵاتیانیشدا هەبوو دەیگوت خەتاى هەرێم و هەشبوو دەیگوت خەتاى بەغدایە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح