هێرشکردنە سەر خاڵی سەربازی لە لوبنان - وێنە: ئاژانسەکان
لە لوبنان هێرشی ئەنجامدا
ئیسرائیل خەریکی توندکردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕە
964+
ئەحمەد مستەفا
سوپای ئیسرائیل خەریکی توندکردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕە و رایگەیاند، کە ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی حزبوڵا لە باشووری لوبنان.
ئەوەندە نابێ، ئاگربەستی زارەکی لەگەڵ ئێران راگەیاندووە، لە غەزە، لوبنان، یەمەن و جار جار سوریا هەر خەریکی هێرشە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەمڕۆ هەینی 27.6.2025، فڕۆکە جەنگییەکانیان ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی حزبوڵا لە باشووری لوبنان.
راشیگەیاندووە، خاڵەکە، لەلایەن حزبوڵاوە، بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی ھێرش و بەرگریی بەکارھێنراوە.
تا ئێستا حزبوڵای لوبنان، ھیچ راگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.