سێ کەسى دیکەش بریندار بوون

خورماتوو؛ لە رووداوێکى هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە رێگای گشتیی کەرکوک بۆ سەڵاحەدین، رووداوێکی هاتوچوو روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

عەمید موئەیەد عەباس بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی سەڵاحەدین بە 964ـی ،”جۆری رووداوەکە پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کیای بارهەڵگر کە یەکیان لەسەڵاحەدینەوە بەرەو کەرکوک لە رێگا بووە و ئەوەی دیکەش بەپێچەوانەوە”.

ئاشکراشى کرد، هۆکارى رووداوەکە تیژڕۆیى بووە.

وەک باسى دەکات، لە رووداوەکەدا دوو کەس کە یەکێکیان شۆفێر دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و سێ سەرنشینى دیکەش بەسەختى بریندارن.

“بریندارەکان سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکوڵینەوەش لەروداوەکە دەستیپێکردووە”، عەمید موئەیەد واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح