لە کوردستان چۆن مامەڵە لەگەڵ ئاودا بکەین؟
بەدەستی خۆیان ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە
964+
عەزیز عەبدوڵا – کۆیە
وەرزی گەرمایە و هاوڵاتیان بەمەبەستی خۆفێنک کردنەوە سەردانی ئاوی رووبار و چەمەکان دەکەن.
پسپۆڕێکی مەلەوانیش رێنماییمان دەکات چۆن مامەڵە لەگەڵ ئاودا بکەین و خۆمان بەدووربگرین لە کارەساتی نەخوازراو.
د.ئاوارە سابر، پسپۆڕی بواری مەلەوانی بە 964ـی وت، ”بەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان کاتێک سەردانی ناوچە گەشتیارەییەکان و رووبارەکان دەکەن، بەبێ ئەوەی بزانن مەترسی ئاوەکە چییە راستەوخۆ مەلەدەکن یان بۆ خۆ فێنک کردنەوە دەچنە نزیکی”.
وتیشی، ئاوی رووبارەکان ساردن جیاوازییان هەیە لەگەڵ ئاوی مەلەوانگەکان، بۆیە دەبینین لێرە و لەوێ ئەوانەی مەلەوانی مەلەوانگەن دەیانەوێت بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ رووبارەکانیش بکەن بۆیە لەئەنجام دا کارەساتی نەخوازراوی لێ دەکەوێتەوە.
“ئەوانەی مەلەوانی نازانن پێویستە سەرەتا خۆیان فێری مەلە بکەن و بەشداری لە خولەکانی مەلەوانیدا بکەن بۆئەوەی بەباشترین شێوە خۆیان رابهێنن.” ئاوارە سابر وای وت.
روونیشیکردەوە، ئەو کەسانەی کە لە ئاوی رووباردا دەخنکێن لە دوای پشکنینی دادوەری بەشێکی زۆریان دەردەکەوێت، کە هۆکارەکەی ساردی ئاو و دروستبوونی جەڵدە یان گرژبوونی ماسولکەیە.
پێداچوونەوە: هاوبەش