نەژاد نەجم
دەرهێنەر و شانۆکارێکی کورد لەسەر ئاستی عێراق خەڵات کرا
964+
توانا نەقی
لە پای ئەو کارانەی کە لە بواری هونەری شانۆ و دەرهێنان کردوویەتی گەنجێکی کەرکوکی لە بەغدا و لە ڤێستیڤالێکی نێودەولەتی وەک تاکە کوردێک خەڵات کرا.
نەژاد نەجم دەرهێنەر و شانۆکارە لێهاتووەکە کە خەڵات کراوە بۆ 964 وتی، “لە پای کارەکانم و ئەزموونە گەورەکانم لە شانۆ و داهێنانەکانم ئێوارەی دوێنێ لە شاری بەغدا خەڵاتی فێستیڤاڵی داهێنانی گەشتوگوزار و هونەری نێودەوڵەتیم پێبەخشرا”.
وتیشی، فێستیڤاڵی داهێنانی گەشتوگوزار و هونەری نێودەوڵەتی راستەوخۆ لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.
نەژاد دەڵێت، لەسەر بنەمای ئەوە ئەو هەڵبژێرداوە کە چی وەک دەرهێنەر و چی وەک سەرۆکی گروپی شانۆی هەوار ساڵانە دوو بۆ سێ خەڵاتی نێوەدەوڵەتی دەبەن، هەروەها وەک سەرپەرشتیاری ڤێستیڤاڵی شانۆی شەقام کارەکانیان سەرکەوتوو بووە و بەردەوامن لە داهێنان.