"رێگە بە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات"

“هێزەکانى ئەمریکا لە دوو بنکەی سووریا کشانەوە”

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، هێزەکانی ئەمریکا لە دوو بنکەى سەربازى لە باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا کشاونەتەوە.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هێزەکانى ئەمریکا لە هەردوو بنکەى وەزیر و تل بەیدار لە پارێزگاى حەسەکە کشاونەتەوە.

فەرماندەیەکی هێزەکانى سووریاى دیموکراتەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، رایگەیاند، کشانەوەکە رێگە بە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات.

ئیدارەی ترەمپ لەم مانگەدا رایگەیاند، بوونی سەربازی لە سووریا بۆ یەک بنکە لە هەشت بنکەوە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کەمدەکەنەوە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە مانگی نیسانی رابردوودا بڵاویکردەوە کە رەنگە لە کشانەوەکەدا سەربازەکان لە دوو هەزارەوە بۆ 500 سەرباز کەمبکرێنەوە.

رێگای گۆڕستانی نوێی سەیدسادق قیرتاو دەکرێت

رێگای گۆڕستانی نوێی سەیدسادق قیرتاو دەکرێت