موچە نییە
فەرمانبەرانی دادگای بەرایی کەلار بایکۆتیان کرد
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان، فەرمانبەرانی دادگای بەرایی کەلاری ناچار بە بایکۆت کردووە، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە بایکۆتیان دەستپێکردوە.
نەشاد عومەر، پارێزەر لە دادگای بەرایی کەلار بە 964ى وت، “لە رۆژی یەکشەممەی سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە فەرمانبەرانی دادگاکە بایکۆتیان کردووە و جگە لە دادوەرەکان، ھیچ فەرمانبەرێکی لێ نییە”.
“بەبێ فەرمانبەر دادوەرەکانیش ھیچ کارێکیان پێناکرێت، جگە لە دادگای لێکۆڵینەوە ھەموو بەشەکانی دیکە بایکۆتیان کردووە، کاروباری ھاوڵاتیان پەکی کەوتووە، تازە بوک و زاواکانیش پەکیان کەوتووە و مامەڵەیان بۆ رایی ناکرێت”، نەشاد عومەر وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەندەی ئەوان قسەیان لەگەڵ فەرمانبەرەکان کردووە، ئەوان ئامادەنین بگەڕێنەوە بۆ دەوامکردن تا ئەوکاتەی موچەکانیان پێدەدرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا