یەكی نیوەڕۆ

پەرلەمانی عێراق لە بارەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران كۆدەبێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لە بارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەنجام دەدات.

پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ سێشەممە 17.6.2025 كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ دانیشتنێكی نائاسایی بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی “دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پێشێلكردنی سەروەریی عێراق” ئەنجام دەدات.

حكومەتی عێراق تا ئێستا پاڵپشتیی لە ئێران دەكات لە شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلدا و داواشیان كردووە ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بۆ هێرشەكانی بۆ سەر ئێران بەكارنەهێنێت.

ئەمڕۆ پێنجەم رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانە و تا ئێستا بە دەیان هاوڵاتی لە نێوان هەردوو وڵاتدا كوژراون، بەڵام زەبری گەورە بەر ئێران كەوتووە، كە ژمارەیەكی زۆر بەرپرسی سەربازی و هەواڵگری و هەروەها 14 زانای ئەتۆمی و بەشێكی زۆری ژێرخانی سەربازی لەدەستداوە.

پەرلەمانی عێراق لە بارەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران كۆدەبێتەوە

هێرشەکانی ئیسرائیل زیانیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ...

هێرشەکانی ئیسرائیل زیانیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەگەیاندووە