شەڕ لەگەڵ ئێران
ئیسرائیل بە چ سیستمێک هاوڵاتیانی دەپارێزێت؟
+964
ژووری هەواڵ
ئیسرائیل یەکێکە لە پێشکەوتووترین سیستمەکانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی هەیە لە جیهاندا، لە ماوەی چەند چرکەیەکدا هەموو ئەو ناوچانە ئاگادار دەکرێنەوە کە مەترسییان لەسەرە.
دەمێ ساڵە ئیسرائیل سەری لە شەڕ دەخورێت، بۆیە بە هەزاران حەشارگەی بۆ خەڵکەکەی ئامادەکردووە و بەر لە هەر هێرشێک ئاگادار دەکرێنەوە کە زوو خۆ بگەیەننە حەشارگەکان.
جاران کە هێرشێک دەبوو لە هەموو وڵاتەکە زەنگی ئاگادارکرنەوە لێی دەدا، بەڵام ئێستا سیستەمەکە گۆڕاوە، لە 1700 ناوچەی جیاواز سیستەمی ئاگادارکرنەوە هەیە، مەترسییەکە لە هەر شوێنێک بێت زەنگەکە لەوێ لێ دەردرێت و ناوچەکانی تر بە ئاسایی ژیانی خۆیان دەکەن.
کاتێک موشەکێک دەهاوێژرێت، سیستەمی راداری ئیسرائیل ئاڕاستەکەی دیاری دەکات و دەزانێت کام ناوچە مەترسی لەسەرە، لەسەر ئەو بنەمایە تەنیا زەنگ بۆ ناوچەی مەترسی لێدەدرێت، ئەو بڵندگۆیانەی دەنگی زەنگەکە پەخش دەکەن لەسەربانی هەموو قوتابخانەی بینای شارەوانی و باڵاخانە حکومییەکان داندراوە.
ئێستا شتێکی دیکە بۆ ئەم سیستمە زیاد بووە، ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت هەیە کە هەر کەس بەپێی ناوچەکەی زەنگێکی بەردەوامی بۆ دەچێت، یەکەمجار پێی دەڵێن لە حەشارگەکان نزیک ببەوە، دوای ئەوە داوای لێدەکەن دەمودەست بچێتە ناو حەشارگەکە.
ئیسرائیل
دۆلاری وەلاناوە
ئێران بۆ تێپەڕبوون لە تەنگەی هورمز بە دراوی (بیتکۆن و یوان) رسومات لە کەشتیەکان وەردەگرێت
زێلێنسکی " دۆناڵد ترەمپ بەڵگەکان پشتگوێ دەخات"
"رووسیا هاوکاری هێرشەکانی ئێران بووە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
"ئاسایش لە بەرامبەر ئابووری"
لەسەر مێزی گفتوگۆ كام پێشنیاری ئێران بۆ ئەمریكا هێڵی سوور دەبێت؟
بە وشکانی یان ئاسمانی؟