ئاوه‌ڕۆی تێكه‌ڵكراوه و جوتیاران ناڕازین
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌داوداچوونى بۆ سه‌رچاوه ئاوه‌كه‌ى حه‌مه‌وغان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ڵه‌بجه تیمێكی فه‌رمانگه‌ى ژینگه به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و زانیاریانه كرد كه باس له تێكه‌ڵكردنى ئاوى ئاوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاوى پاك ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك جوتیار كه كشتوكاڵیان به‌و ئاوه ئاوده‌ده‌ن ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه و تیمه‌كه‌ى كه لیژنەی سەرپێچی ژینگەییان له‌گه‌ڵدابوو سه‌ردانى سەرچاوەی ئاوی کانی حه‌مەوغانیان كرد و له‌نزیكه‌وه به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێكرد.
سه‌رهه‌نگ به 964ـى راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك جوتیار به‌وه ناڕازی بوون كه ئاوى ئه‌و سه‌رچاوه‌ى كشتوكاڵیان پێ ئاوداوه به‌هۆى تێكه‌ڵكردنى ئاوى ئاوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه زیان به ژینگه و كشتوكاڵه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.
وتیشی “كۆنووسی به‌دواداچوونه‌كه‌مان ئاماده‌كردووه و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت زیان به جوتیاره‌كان گه‌یشتووه ئه‌وا رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌گیرێته‌به‌ر كگه ئه‌و كاره‌ى كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كاتێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و جوتیاره كردووه كه ده‌ڵێن ئاوه‌ڕۆكه‌ى تێكه‌ڵى سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه كردووه، پێیوتوون ئه‌م به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه بۆئه‌وه‌ى زیان به خۆی و جوتیارانى دیكه بگه‌یه‌نێت.