1230 مەتر دووجا دەگرێتەوە

کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی تەیناڵ دەستیپێكرد

964+

محەمەد فاتیح

لە بەردەوامی ئەو حزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان دەكرێن، پڕۆژەى کۆنکرێتکردنى کۆڵانەکانى ناحیەی تەیناڵی سەر بە قەزای بازیان لە پارێزگای سلێمانی چووە بوارى جێبەجێکردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویكردەوە بەمەبەستى خزمەتکردن و ئاسانکارى هاتووچۆى هاوڵاتیانى شارۆچکەکە، سەرۆکایەتی شارەوانی تەیناڵ پڕۆژەی چاککردن و کۆنکرێتکردنى کۆڵانەکانى تەيناڵى کۆن و نوێى خستە بوارى جێبەجێکردنەوە.

وتيشى، “پڕۆژەکە لەسەر داهاتى لەسەدا 15ـى شارەوانییەکان جێبەجێدەکرێت کە خۆى لە کۆنکرێتکردنى کۆڵانەکاندا دەبینێتەوە و کۆى رووبەرى خەمڵێنراوى پڕۆژەکە 1230 مەتر دووجایە”.