بە خەڵک وتراوە لە ماڵ نەیەنە دەر

کوژرانی مەترسیدارترین پیاو لە مەکسیک شاری شێواند

964+

پەری ساڵح

دەسەڵاتدارانی مەکسیک کوژرانی مەترسیدارترین بازرگانی ماددەی هۆشبەرییان راگەیاند و شار خرۆشا و فڕۆکەخانە و شوێنە گشتییەکانیش داخران.

(ئال مینچۆ) سەرۆکی گەورەترین مافیای مەکسیکە، پاش فشارەکانی ترەمپ بۆ لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان و ساڵانێک داواکردنی ئەم مافیایە ئەمڕۆ پۆلیس لە ویلایەتی خالیسکۆ کوشتییان، هەر دوای کوشتنی لایەنگرانی کەوتنە سووتانی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و شوێنە گشتییەکان، رووبەروو بوونەوەی هێزە ئەمنییەکان.

ئەم پیاوە پێشتر ئەمریکا 15 ملیۆن دۆلاری دانابوو بۆ هەر کەسێکی زانیاری لەسەر بدات، پۆلیس داوای لە خەڵک کردووە لە ماڵ نەچنە دەرەوە و رووداوەکە لەشارێک بووە کە قەرارە ئەمساڵ چوار یاری مۆندیالی تیا بەڕێوەبچێت.

هاکوات هاوینەهەواری پۆرتۆڤالارتا کە ناوچەیەکی گەشتیارییە لە مەکسیک و زۆرینەی خەڵکی کەنەدان و ڤێلا و کابینەی تێدایە، بووەتە ناوچەی شەڕ و پێکدادانی هێزە ئەمنییەکان و لایەنگرانی گەورە مافیا ئال مینچۆ.

بەوەشەوە نەوەستاون هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی گوادالاخارا لە مەکسیک، گەشتیاران و کارمەندانیش لە ترسان رادەکەن و خۆیان حەشاردەدەن.