سێ‌ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە

173 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە سەرتاسەری هەرێم لە جەژن روویانداوە

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، سەركەوتنی پلانەكانیان بۆ رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند، بەرگریى شارستانى هەرێم دەڵێت، 173 رووداوى ئاگركەوتنەوە و گیان لەدەستدانی سێ‌ هاوڵاتییش تۆماركردووە.

بەرێوەبەرایەتیى گشتیى بەرگریى شارستانیى هەرێمى كوردستان، ئاماری رووداوەکانى رۆژانی جەژنی قوربانى بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، گشت تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی پلانی دیاریکراو بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووداو و بارودۆخە لەناکاو و نەخوازراوەکان له رۆژانی جەژندا خرابوونە ئامادەباشیەوە، تەواوی کارەکانیشیان بە گوێرەی پلانەکە بەڕێوەچوون.

ئاماری رووداوەکان لە رۆژانی جەژندا:

-رووداوی ئاگرکەوتنەوە: کۆی گشتی 173 رووداو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان روویداوە.

-رووداوی پوش و پەلاش: لە کۆی رووداوەکانی ئاگر 158 سووتانی پوش و پەڵاش هەیە.

-خنکان: دوو هاوڵاتی بوونەتە قوربانی و خنکاون.

-مردن بە رووداو: یەک رووداوی مردن لە ئیدارەی زاخۆ تۆمار کراوە، کە لە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست داوە.

-سووتانی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل: هەشت ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلێک سووتاون