لە دووەم رۆژی جەژنی قوربان 30 تۆن زبڵ لە پارکەکانی هەولێر کۆکرایەوە - وێنە؛ ئەندازەی پارکەکانی هەولێر
لە دووەم رۆژی جەژندا
هێشتا ناوەڕاستی رۆژە و 30 تۆن زبڵ لە پارکەکانی هەولێر هەڵگیرایەوە
شۆڕش قادری
هێشتا ناوەڕاستی دووەم رۆژی جەژنی قوربانە و رۆژ زۆری بەبەرەوە ماوە و تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان، 30 تۆن زبڵ و خاشاکیان لە پارکەکانی هەولێر کۆکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “تیمەکانمان بەشێوەی ئیشکگری لەدووەم رۆژی جەژندا هەڵمەتێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ خاوێنکردنەوەی پارک و باخچە و دوورگە ناوەندییەکان تاکو هاوشاریان لەناو سـروشت و سەوزایی، لە کەشێکی ئارامدا کاتەکانیان بەسەربەرن”.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی 30 تۆن زبڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر داوایش لە گەشتیاران دەکات، رێـنماییەکـانی پـاک و خاوێنی پارک و باخـچەکان جـێبەجێ بـکـەن و هـاوکـاریـان بن لە راگرتنی سیمای جوانی پایتەخت.