ناوێک لە هەموو کتێبخانەیەکدا

سێ ساڵ بەسەر مەرگى عەزیز گەردی دا تێپەڕى

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ، سێ ساڵ بەسەر کۆچى دوایى یەکێک لە گەورە نوسەر و وەرگێڕەکانى کوردا تێدەپەڕێت کە ئەویش عەزیز گەردییە.

عەزیز گەردى، لە ساڵى 1947 لەدایکبووە و لە 6.6.2022 لە نەخۆشخانەیەکى هەولێر، کۆچى دوایى کرد.

گەردى، کوردیى زان و زمانزانێکى رشد بوو، لە بوارى نوسین و وەرگێراندا خزمەتێکى گەورەى بە کایەى رۆشنبیرى و کتێبخانەى کردووە، کەم ماڵ و کتێبخانە هەیە بەرهەمەکانى عەزیز گەردى چ لە بوارى نوسین یان وەرگێران، تێیدا نەبێت.

جگە لە نوسینەکانى، لەرێى وەرگێرانەوە زۆر شاکار و بەرهەمى گەورەى جیهانى بۆ زمانى کوردى وەرگێرا و بە خوێنەرانى کوردى ئاشناکردن.

عەزیز گەردى، ساڵى 1947 لە بەحرکەى سەر بە شارى هەولێر لەدایکبووە، بەکالریۆسى لە زمانى فەرەنسى زانکۆى موسڵ هەبووە و ماستەرى لە ئەدەبى کوردى لە ساڵى 1994 بەدەستهێناوە، ساڵەکانى 1999 و 2009، دوو بڕوانامەى دکتۆراى لە ئەدەبى کوردى بەدەستهێناوە.

پێشنیوەڕۆى 6.6.2022، دواى مانەوەى بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەیەکى هەولێر کە بەهۆى شێرپەنجەوە تێیدا چارەسەرى وەردەگرت، بۆ دواجار ماڵئاوایى لە ژیان کرد، بەڵام ناوى عەزیز گەردى و بەرهەمەکانى و وەرگێڕانەکانى، لە زۆربەى ماڵەکاندا هەرماوە و دەمێنێتەوە.

نوسەرێکی کورد ژمارەیەک شانۆنامەی کوردی دەکاتە فەرەنسی

نوسەرێکی کورد ژمارەیەک شانۆنامەی کوردی دەکاتە فەرەنسی