سنوورى زاخۆ

شوانێک کە باوکى 14 منداڵە زیاتر لە 30 کاتژمێرە بێ سۆراغە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە دوێنێوە شوانێک لە سنوورى زاخۆ بێ سۆراغە و هیچ هەواڵێکى نییە، پۆلیسیش داواى هاوکارى دەکات.

شوانەکە باوکى 14 منداڵە و تەمەنى 39 ساڵە

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـى وت، “کەسوکاری پیاوەکە لەبنکەی پۆلیسی ناحیەى بێگۆڤا سکاڵایان تۆمارکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دوسیەکە کراوەتەوە و داوا لەهاوڵاتیانی دەوروبەریش دەکەین هاوکار بن لە دۆزینەوەى”.

شوانەکە تەمەنى 39 ساڵە و ناوى سەباح لەزگینە، دانیشتووى گوندى گرێ بێى ناحیەى بێگۆڤایە لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ.

یەکێک لە کەسوکارانى شوانەکە کە نەیویست ناوى دەربخەین بە 964ـى وت،” سەباح تەمەنى 39 ساڵە، دوو هاوسەرى هەیە و باوکى 14 منداڵى کوڕ و کچە، لە دوێنێوە کە تا کاتژمێر 5ـى ئەم ئێوارەیە 6.5.2025، زیاتر لە 30 کاتژمێرە ونبووە و هیچ سۆراغ و هەواڵێکى نییە”.

وەک باسى کرد، ماوەیەکە بارى دەروونى تێکچووە و گومان دەکەن هۆکارى دیارنەمانى ئەوە بێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پێنج رۆژە گەنجێکى ئاکرێ بێ سۆراغە

پێنج رۆژە گەنجێکى ئاکرێ بێ سۆراغە