چاره‌سه‌رى پزیشكیان بۆ كرد
ژینگه‌ى پیره‌مه‌گرون “حاجى له‌قله‌ق”ێكی له مردن رزگاركرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوروى ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون، پۆلیسى دارستان و ژینگه باڵنده‌یه‌كی كێوى له جۆرى حاجى لهقلهقیان كه نه‌خۆش كه‌وتبوو، له مردن رزگار كرد.
دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون، دوای وەرگرتنى هەواڵی نەخۆشکەوتن و مەترسى لەسەر ژیانى باڵندەیەکی حاجی لەقلەق لە سنوری گوندی تەڕەمار، به‌هانایه‌وه چوون و گه‌یشتنه شوێنى له‌قله‌قه‌كه.
ئه‌م یاڵندهیه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه لاى پزیشكى ڤێتێرنه‌رى و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دواى چاره‌سه‌ركردنه‌كه خزمەتێکى باشیان كردووه و دواى چاودێریکردنێكى زۆر تا دڵنیابونەوە لە باشبوونى ئینجا ره‌وانه‌ى ناو سروشت و ژینگەی ئاسایی خۆی كراوه‌ته‌وه.