یەکێک لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە کاتی گەشتکردن _ وێنە: هێڵی ئاسمانی عێراقی
قەدەغەکە درێژکرایەوە
ئەوروپا هێشتا متمانەی بە هێڵی ئاسمانی عێراقییە نییە
964+
ئەحمەد مستەفا
پەڕلەمانی ئەوروپا شەش مانگی دیکە قەدەغەی سەر هێڵی ئاسمانی عێراقییەی درێژکردەوە، پەرلەمانتارێکی لیژنەی پەیوەندییەکان دەڵێ، هۆکارەکەی بۆ گەندەڵی دەگێڕێتەوە و دەڵێت کاریگەری خراپی لەسەر ناوبانگی عێراق دەبێت.
یەکێتی ئەوروپا بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی و پابەندنەبوون بە رێنمایی و پێوەرە جیهانیە کارپێیکراوەکانی فڕۆکەوانی مەدەنی و خراپی فڕۆکەخانەکان و کۆمەڵێ هۆکاری تر، هەموو گەشتێکی هێڵی ئاسمانی عێراقیەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا قەدەغە کردووە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی رایگەیاندووە، لەسەر راپۆرتی پشکنەرانی ئەوروپی، ئەوروپا بۆ جارێکی تر سزای قەدەغەی سەر هێڵی ئاسمانی عێراقیەی درێژکردەوە و تا شەش مانگی دیکە هیچ فڕۆکەیەکی عێراقیە ناتوانێ گەشت بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکات.
ساڵی رابردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی راسپارد بە وەکالەت دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بەرێوەببات تا بتوانێ هەموو مەرج و داواکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکات تا سزای سەر عێراق هەڵبگرن، سەرباری پێدانی دەسەڵاتێکی زۆر و پێدانی “استثناء” لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ بەشی زۆری گرێبەست و پرۆژەکانی کەرتی فڕۆکەوانی مەدەنی و گەراندنەوەی بەرێوەبەری لەکارلابراوی هێڵی ئاسمانی عێراقییە.
هەروەها، خەرجکردنی پارەیەکی زۆر و ئیمزاکردنی گرێبەستی جۆراوجۆر کە هەندێکی دەستەی دەستپاکی و پەرلەمان لێکۆلینەوەی لەسەر دەکات، کەچی عێراق شکستی هێنا لەرازی کردنی پشکنەرانی ئەوروپا بۆ هەڵگرتنی سزای قەدەغەی گەشتەکانی هێڵی عێراقییە.
ئەو پەڕلەمانتارە وتی، پێشتر چەند جارێک بەنوسراوی رەسمی و بەئیمزای دەیان پەرلەمانتار، سەرۆک وەزیرانمان لەوە ئاگادار کردبووەوە، کە خراپ بەرێوەبردن و گەندەڵی و گرێبەستی جۆراوجۆر کە بەهاکەیان سەدان ملیۆن دۆلاربەوە ئیمزا کراون بەبیانووی لابردنی سزای ئەوروپی، کە دوا نوسراویان رۆژی 3.5.2025 بووە.
نوسراوەکان؛