لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.گرافیک 964
چەند بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی بۆ رۆژانی جەژن
لیژنەی بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان دادەنرێت
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دەکرد و لیژنەی بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکان و نەخۆشخانەکان دادەنێت.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کردووە، رایگەیاندووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی جەژنی قوربان کاری پێویست ئەنجام بدەن بە جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.
2. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
3. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
5. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.
6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (24) کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (8)ی بەیانی تاکوو (8) بەیانی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان.
8. ئامادەباشی بۆ ئەمبوڵانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
10. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
14. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (24) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
15. خزمەتگوزاری بانکی خوێن بە شێوەی ئێشکگری (24) کاتژمێری کراوەبێت.
16. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
17. تیمەکانی تەندروستی بەهەماهەنگی تیمەکانی ڤێتەنەری چاودێری شوێنەکانی سەربڕینی ئاژەڵ بکەن و چاودێری مەرجە تەندروستیەکان بکەن.
18. بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێنمایی تایبەت بە کۆنتڕۆلکردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون بکرێت.
19. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
20. تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیارییەکان دابنرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری لەناکاو.
وێنەیەکی نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە خوارەوە؛