وێنەی گوێدرێژێک. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
لە هەریر
گەستنی گوێدرێژیش پەیدا بوو
964+
ژووری هەواڵ
نەخۆشخانەی هەریر ئاماری سەردانیکەرانی بۆ مانگی پێنج بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەو مانگەدا پێنج کەس بەهۆی گەستنی گوێدرێژ، سەگ و پشیلە داخڵکراون.
ژمارەی سەردانیکەرانی نەخۆشخانەی هەریر لە مانگی رابردوودا بە گشتی حەوت هەزار و 519 نەخۆش بووە و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
بەگوێرەی ئاماری نەخۆشخانەکە، لەکۆی حەوت هەزار و 519 نەخۆش کە هاتوونەتە نەخۆشخانەکە، پێنج کەسیان بەهۆی گەستنی گوێدرێژ، سەگ و پشیلە بووە.
هەر لەو مانگەدا، 10 کەس بەهۆی پێوەدانی دووپشک رەوانەی نەخۆشخانەکە کراون 28 نەشتەرگەریش ئەنجامدراون.