بۆ دابینکردنی کارەبا

عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی غاز دەگەیەنێت لووتکە

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی نەوتی وڵاتەکەی راسپاردووە بەرهەمهێنانی غاز زیاد بکات ئەمەش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا و بەمەبەستی کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.

ئەمڕۆ شەممە 31.5.2025، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە، لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت کۆبووەتەوە و پێیراگەیاندووە، بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بەرز بکرێتەوە.

سەبارەت بە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وەزارەتی کارەبا و بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان لە ماوەی هاویندا، وەزیرەکەی عێراق کەرتی غازی وەزارەتەکەی ئاڕاستە کردووە، کە “بە زۆرترین توانا کار بۆ بەرهەمهێنانی غاز بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستی وێستگەکانی کارەبا”.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری نەوت وتوویەتی، بۆ ماوەی سێ مانگ بەبێ بەرامبەر سووتەمەنی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دابین دەکەن.

“وەزارەت بڕێکی زۆری غازی کۆگا کردووە، کە دەگاتە یەک ملیۆن مەتر سێجا، بۆ پاڵپشتیکردنی کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا بەکاردەهێنرێت”، حەیان عەبدولغەنی وای وتووە.

عێراق بەرهەمی غاز زیاد دەكات و هاوردەكردنی بەنزینیش را...

عێراق بەرهەمی غاز زیاد دەكات و هاوردەكردنی بەنزینیش رادەگرێت