ئاماری تەندروستیی سعودیە

هەزار و 730 حاجى رەوانەی چاودێریی چڕ كراون و 120 قەستەرەشیان بۆ كراوە

964+

محەمەد فاتیح

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە بڵاویكردەوە لە سەرەتای وەرزی حەجی ئەمساڵەوە تا ئێستا، 25 حاڵەتی ماندوێتی بەهۆی گەرما لە ناو حاجیاندا تۆمارکراوە و 120 قەستەرەی دڵ و 11 نەشتەرگەری دڵ بۆ حاجییان ئەنجامدراوە.

هەروەها دەڵێن، “هەزار و 730 حاجی گواستراونەتەوە بۆ چاودێرغی چڕ و بەشی فریاکەوتنيش 19  هەزار و 219  نەخۆشیان وەرگرتووە، سێ هەزار و515  حاجییش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لە وەرزی ئەمساڵی حەجی ماڵی خوادا، زیاتر لە ملیۆن و نیوێک حاجی روویان لە سعودیە كردووە، جگە هاوڵاتیانی ناوخۆی سعودیە، كە بەشداریی رێوڕەسمەكە دەكەن.

لە 16.5.2025 یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێكەوتن و لە 19.5.2025 دوای ئەوەی لە فڕۆكەحانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەڕێكران، یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان بە رێگەی ئاسمانی گەیشتە مەككەی پیرۆز بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و مەراسیمەكەش تاكو چەژنی قوربان بەردەوام دەبێت.