پار 240 کەس گیانیان لە دەست داوە
دەبێت حاجییان وریای گەرمابن
964+
پێشەوا محەمەد
لە سعودییە هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەدرێت، بەتایبەت لە وەرزی ئەنجامدانی فەڕیزەکەدا و داوا لە حاجییان دەکرێت ئاگاداری خۆیان بن.
بەپێی رێنماییەکانی ئەو وڵاتە بۆ حاجییان، پێویستە رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆنەوە و خواردنەکانیشیان لە رێگای ئامێری ساردکەرەوەوە هەڵبگرن.
فەڕیزەی حەج کەوتووەتە هاوینەوە و ئەنجامدانی ئەرکانەکانیشی هەمووی کەوتووەتە بەر هەتاو.
ئەیمەن سالم غولام، سەرۆكی جێبەجێكاری ناوەندی كەشناسیی نیشتیمانیی سعودییە رایگەیاندووە، چاوەڕێ دەكرێت پلەكانی وەرزی حەجی ئەمساڵ بەراورد بە حەجكردن لە ساڵەكانی تر بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە ببینن.
وتیشی، “چاوەڕێ دەكرێت لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا پلەكانی گەرما 44 پلە بن و هەروەها رێژەی شێ لە هەوادا 25% بێت”.
ساڵی رابردوو ملیۆنێك و 800 هەزار كەس فەڕیزەی حەجیان ئەنجام دا، لە رۆژی عەرەفەدا لەسەر كێوی عەرەفە پلەی گەرما گەیشتە 48 پلەی سەدی و بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار لەوانەی چووبوون بۆ حەج، تووشی تێكچوونی باری تەندروستیی بوون و 240 کەسیشیان گیانیان لە دەست دا.