جومانە غەلای
قوتابیانیش دەگرێتەوە
كۆمسیۆن لە رێگەی 964وە هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت
964+
محەمەد فاتیح
بۆ ئەو هاونیشتیمانیانەی هەرێمی كوردستان كە لە ماڵەوەن و چاوەڕوانی هەلی كارێكن خۆتان ئامادە بكەن، ئەوەتا كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە رێگەی 964وە هەلێكی دامەزراندنى راگەیاند.
جومانه غەلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە 964ـی وت، “رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوومان دەستنیشانكردووە وەك وادەیەك بۆ ده‌ستپێكردنی داواكاری بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی بنكه‌كانی ده‌نگدان و بێگومان ئەم بڕیارە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە”.
“كۆمسیۆن لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ هه‌ڵبژاردنی تیمی ده‌نگدان، میكانیزمه‌كه‌ش په‌سه‌ندكراوه و رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 3.6.2025 واده‌ی پێشكه‌شكردنى داواكارییەكان ده‌بێت ” جومانه غەلای واى وت.
دەشڵێت “داواكارییەكە بۆ دامەزراندن وەك كارمەندی دەنگدان، فەرمانبەرانی حکومەت و خوێندکاران و دەرچووانی خاوەن بڕوانامەی باڵا و بەکالۆریۆس دەگرێتەوە و كارەكە بە شێوەی گرێبەستە و بۆ ماوەی تەنها یەك رۆژە”.