ئەو کوڕە کوردەی هۆڵەندای هێنایە سەما
شاڵاو چامۆس: چاوەڕێی گۆرانییەکەی زەکەریا عەبدوڵا بن
+964
دیلان محەمەدجەزا
شاڵاو چامۆس کوڕێکی کوردی خەڵکی کەرکوکەو دەمێ ساڵە لە هۆڵەندا دەژی و یەکێکە لە کەسە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە و دی جەی زانێکی باشە، بەم دواییە چەند گۆرانییەکی کوردی ریمێکس کردو لە هۆڵە ئاهەنگەکانی ئەوێ پەخشی دەکردن، خەڵک زۆر حەزیان لێی بوو لە سۆشیال میدیا زۆر دەنگی دایەوە.
هونەرمەند ناسری رەزازی گۆرانییەکی بەناوبانگی هەیە بەناوی ”بەرزی بەرزی” شاڵاوو هاوڕێ هۆڵەندییەکەی ئەمەیان ریمێکس کردبوو، لە سۆشیال میدیا زۆر شەیر کرایەوە.
شاڵاو ئەم چەند رۆژە لە سلێمانییە و هاتووە لێرەش ئاهەنگی هەیە، پەیامنێری 964 پرسیاری ئەو کارانەی لێکرد وتی خەڵک زۆر حەزیان پێ کردووە، چونکە موزیک و گۆرانییەکی جیاواز بووە.
باسی ئەوەشی کرد کە ئێستا گۆرانییەکی هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامییان ریمێکس کردووە دوای ئەوەش نۆرەی گۆرانییە بە ناوبانگەکەی زەکەریا عەبدوڵایە (بەو بەو باوانم).
پەیامنێری 964 لێی پرسی نیازت نییە ئەمجارە بە جلی کوردییەوە بچیتە ئاهەنگەکان، وتی: وەعد وادەکەم.