یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ گرانە؟
وەبەرهێنان لە سلێمانی 18 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
964+
دیلان محەمەد جەزا
پێشانگەی وەبەرهێنان و خانووبەرە و پیشەسازی لە سلێمانی کرایەوە، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشکرای کرد، قەبارەی وەبەرهێنان لە سلێمانی زیاتر لە 18 ملیار دۆلار کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28.5.2025 لە زۆنی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی، پێشانگەکە کرایەوە.
نەوزاد غەفور سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی بە 964 وت، ئەو پێشانگایە بۆ زیاتر برەودانە بە کەرتی وەبەرهێنان و ئاسانکاری زیاتریان بۆ بکرێت.
باسی لەوەکرد، لەماوەی 20 ساڵدا زیاتر لە 18 ملیار دۆلار قەبارەی وەبەرهێنان بووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و زیاتریش دەکرێت.
لەبارەی پڕۆژەکانی نیشتەجێ بوون و گرانی نرخەکەیان ئەو باسی لەوەکرد، تا پڕۆژەکان زۆرتربن نرخی یەکەی نیشتەجێ بوون دادەبەزێ بۆیە مۆڵەت دەدرێ بە پڕۆژەی دیکەش.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا