کاریگەری رووداوەکەی سان دیەگۆ - وێنە: ئاژانسی AP
فڕۆکە کەوتە خوارەوە
لە رووداوەکەی سان دیەگۆ 15 ماڵ سووتاون؛ گیان لەدەستدان هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە شاری سان دیەگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری بچووک، کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 15 خانووش سووتاون.
فڕۆکەکە هاودامەزرێنەرێک و گروپێکی میوزیکی تێدا بووە، پلانەکە وابووە فڕۆکەکە لە ویچیتاوە بگاتە فڕۆکەخانەی Montgomery Gibbs Executive لە کالیفۆڕنیا، بەڵام لە گەڕەکێکت سان دیەگۆ کەوتووەتە خوارەوە.
هەتا ئێستا، پشتڕاست کراوەتەوە کە سێ سەرنشینی فڕۆکەکە لەکۆی شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، دان ئیدی، سەرۆکی یاریدەدەری ناوەندی ئاگرکوژاندنەوەی سان دیەگۆ ئاماژەی بەوەکرووە، بەهۆی کەوتنی فڕۆکەکەوە 15 خانوو ئاگریان گرتووە، چەندین ئۆتۆمبێل، ئامێر و کەلوپەلیش سووتاون و بە تەواوی بێ کەڵک بوون.
لەگەڵ ئەوەی رووداوەکە بەرەبەیانی پێنجشەممە کاتژمێر 4:00 بەکاتی ئەمریکا روویداوە، بەڵام پۆلیس تائێستاش، سێ شەقامی نزیک لە شوێنەکەی بە تەواوی داخستووە.
ئەنتۆنی کاراسکۆ، ئەفسەری پۆلیس بە ئاژانسی APی وتووە، هیچ کەسێک لە گەڕەکەکەدا گیانی لەدەستداوە، بەڵام هەشت کەسیان بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵ و برینەکانیانەوە کە مەترسی لەسەر ژیانیان نەبووە، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، لەنێویاندا کەسێک کە لە پەنجەرەیەکەوە سەرکەوتووە ئازاری پێگەیشتووە.
دیمەنی رووداوەکە؛ وێنە: ئاژانسی AP و 7SANDIEGO