کەرکوک
قوفڵی بۆرییەکی نەوت بووەتە شوێنی توانج بۆ دانیشتووانی کوڵانێکی پەنجا عەلی
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
قوفڵی بۆرییەکی نەوت لە ناوەڕاستی کۆڵانێک لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک، بووەتە کێشە و چەندین جارە بەهۆیەوە ئۆتۆمبێل تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، هەروەها بووەتە شوێنی توانج لەناو خەڵک و دەڵێن ئەوە نییە بۆریی نەوت هاتووەتەوە ناو ماڵان.
عەدنان شێخانی، دانیشتووی گەڕەکی پەنجاعەلی بە964ـی وت، لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە لێرە نیشتەجێن و قوفڵەکە هەبووە، پێدەچێت بۆ سەرووی پەنجا ساڵ لەمەوبەر بێت.
وتیشی، “خزمان و دۆستان توانجمان لێ دەدەن، دەڵێن چیتان دەوێت لەوە زیاترو حکومەت بۆری نەوتی هێناوەتە بەردەم ماڵەکانتان”.
ئەو هاوڵاتییە و هاوڵاتیانی دیكەش لە گەڕەكی پەنجا عەلی، لە رێگەی 964ـەوە داوادەكەن قوفلەكە لە ناو كۆڵانەكە لاببرێت و نەجاتیان بێت، چونكە وەك عەدنان شێخانی دەڵێت، پێدەچێت قوفڵەكە تەرك كرابێت و ئیش نەكات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا