گرافیک؛ 964+
38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر راپه‌ڕین
ئه‌و رۆژه‌ى رواندزییه‌كان هۆیهایان له سوپاى به‌عس كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ 38 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌رینێكی جه‌ماوه‌رى هاوڵاتیانى رواندز تێده‌په‌ڕێت، كه له 19.5.1987 رووبه‌ڕووى سه‌بازه‌كانى به‌عس بوونه‌وه و ته‌واوى داموده‌زگا و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان خسته ژێر ده‌ستى خۆیان.
راپه‌ڕینه‌كه، دواى شكستێكی سوپاى عێراق دێت له دۆڵى ئاكۆیان و بۆئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى شكسته‌كه بكه‌نه‌وه په‌لامارى رواندزیاندا، به‌ڵام هاوڵاتیان رووبه‌ڕووى بوونه‌وه.
هیوا سه‌ید سه‌لیم، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تى دیاری رواندز به 964ـى وت، رووداوه‌كه‌ى 38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە نێو گەرمەی شاڵاوەکانی ئەنفال و ئه‌وپه‌ڕى بەهێزی سوپای بەعسدا بوو، كه‌چی لە دۆڵی ئاکۆیان تێكدەشکێت.
وتیشی “هاوڵاتیانى رواندز لە خۆشی ئەم شکستە سەربازیە له گەڕەکی ناوڕەزان، لە کاتی گەڕانەوەی سوپا دۆڕاوەکەی بەعس، منداڵان بە چەپڵە و ژنان بە هەلهەلە لێدات، پێشوازیان كردن”.
ناوڕه‌زان گه‌ڕه‌كێكى رواندزه، ئه‌وكات سوپای به‌عس بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له شكسته‌كه‌ى ویستى به شوفڵ خانووه‌كانى تێكبدات، به‌ڵام دانیشتوانه‌كه‌ى رێگه‌ى پێنه‌دا و رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و راپه‌ڕینه‌كه ته‌واوى رواندزى گرته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و رۆژه چه‌ند هاوڵاتییه‌كی رواندز له‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه شه‌هید بوون كه یه‌كێك له‌وانه هاوڵاتیەکی بەتەمەن بوو بە ناوی قادر سەرانەیی كه لە خەرەندی رواندز هەردەدێرێت و گیان لەدەست دەدات کە ئێستاش گۆرەکەی لە نێو ئەشکەوتێکی ناو خەرەندە.
رۆژى 25.6.1988 جارێكی دیكه سوپاس به‌عس بۆ تۆڵەکردنەوە لە خەڵکی رواندز و دۆڵی ئاکۆیان گەورەترین هێرشی كرده سەر رواندز و لە ئۆپڕاسیۆنێکی ڕەشبگیریدا زیاتر لە 100 کەسى لە دانیشتوانی ئەو شارە دەستگیركرد، 21 کەسیش کە لە راپەرینەکە رۆلیان هەبووە، بە بڕیاری ژمارە 2823ـى دادگای سەرۆکایەتی شۆڕش (مجلس قیادة الثورة) بە غیابی سزا دران.
13 کەس لەو 100 كه‌سه گیراوانه جیادەکرێنەوە و دوای ئەوەی ئەوانی دیکە ئازاد دەکرێن ئەو 13 کەسە لە لایەن دائیرەی ئەمنی هەولێر دوای ئەشکەنجەدانی زۆر شەهید دەکرێن، بەبێ ئەوەی کەسوکاریان هیچ زانیاریەکیان پێبدرێت.
دوای رووخانی رژێم و لە ساڵی 2004 لە شاری رواندز دەستەیەک بۆ دۆزینەوەی روفاتی ئەو 13 كه‌سه و کۆکردنەوەی بەلگەنامەی پێویست بۆ جولاندنی دۆسیەی ئەنفالکردنی هاوڵاتیانی رواندز پێكهات توانرا شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی ئه‌م 13 هاوڵاتیه‌ى رواندز بدۆزێتەوە.