بۆچی لەوێ نێژراوە؟

گۆڕغەریبێک لەناو دڵی خەرەندی رواندز

964+

ئاکام غەفوور – رواندز

خه‌ره‌ندى رواندز، یاخود گه‌لى خاره‌ره‌ش جگه‌ له‌ دیمه‌نه‌ سیحراوى و سه‌ره‌نجڕاكێشه‌كه‌ى، ده‌یان چیرۆك و به‌سه‌رهات و مێژووى تێدا حه‌شاردراوه‌، به‌شێكیان باسكراون و به‌ڵام به‌شێكێش تاوه‌كو ئێستا هه‌ر به‌ نهێنى ماونه‌ته‌وه‌.

ئه‌شكه‌وتێك له‌ناو قه‌دى گه‌لى خاره‌ڕه‌ش هه‌یه‌، شوێنێكى سه‌خت و هه‌ڵدێڕه‌، هیچ مرۆڤێك ناتوانێت به‌ئاسانى بۆى بچێت، به‌ڵام ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ گۆڕێكی تێدایه‌، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م گۆڕه‌ هی كێیه‌ و بۆچی له‌و شوێنه‌ سه‌خت و هه‌ڵدێره‌ نێژراوه‌؟

ئەو پیاوە ناوی قادر سەرانەیی بووە، لە 19.5.1987 لە تەمەنی 70 ساڵی گەلی خارەرەش هەڵدێراوە، دڵشاد رەسوڵ، کە نەوەی ئەو پیاوەیە، قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت، ئەوکات قوتابی بووم لە هەولێر دەمخوێند، کە گەڕامەوە بۆ رواندز، باپیرم لە شاخ هەڵدێرا بوو، بەڵام چونکە کەوتبوو بەسەر سگ کەس تەرمەکەی ناناسیەوە، من کە بینیم شەڕواڵێکی منی لەبەر بوو، بە شەڕواڵەکە زانیم کە ئەوە باپیرمە”.

رێبوار عەبدوڵا، شارەزایەکی مێژووە، هۆکاری ناشتنی ئەو پیاوە لەم شوێنە بۆ 964 باس دەکات، دەڵێت ”لە دوای ڕاپەڕینی رواندز شارەکە بەرەو چۆڵی رۆشتبوو، بەڵام ئەو پیاوە هەر لە رواندز بووە، دەچێتە نزیکی گەلی خارەرەش بۆ ئەوەی خۆی ون بکات لە رژێمی بەعس، لەوێ بە هۆکارێکی نادیار هەڵدێراوە، دوای چەند رۆژێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، ئیتر بەهۆی تێکچونی جەستەکەی و سەختی شوێنەکە ناتوانن تەرمەکەی بێنە دەرەوە، ناچار چەند کەسێک بە گوریس دادەبزن و هەر لەم ئەشکەوتە دەینێژن”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە پشتی هەر کەمانچەیەک کە دروستی دەکات دەنوسێت رواندز

لە پشتی هەر کەمانچەیەک کە دروستی دەکات دەنوسێت رواندز