کێ دەبێتە پاشای فاوبازان؟

ئەو کۆترەی بووەتە مەراقی سەدان کەس

964+

ئەحمەد شەمزین –  هەولێر

یەک و دووان و سیان نین، بە سەدان کەس لە هەولێر بەخێوکردن و پێشبڕکێ بە کۆتری فاو بووەتە مەراقیان، لە زاری خەڵکییەوە پێیان دەوترێت (فاوبازان) بەڵام خۆیان بەمدواییە حەزدەکەن (فاوناس)یان پێ بوترێت.
کۆتری فاو، کۆترێکی دانسقەیە، بە ناوی شاری فاوی خوارووی عێراقەوە ناونراوە، هەندێ کەس دەڵێن رەچەڵەکی ئەم کۆترانە ئێرانین، ئەم کۆترانە توانای بەرگەگرتن و مانەوەیان لە ئاسمان زۆرە. ئەوانەی ئەم کۆترانە بەخێو دەکەن مەراقیانە بەشداری پێشبڕکێی پێبکەن و کۆتری براوە بۆ خاوەنەکەی دەبێتە شانازی.
چوار مانگ جارێک پێشبڕکێی کۆتری فاو لە هەولێر دەکرێت، لێرە پێی دەڵێن ”مەرجی عامی فاوبازان” بەشداربووەکان لە زاخۆوە تێیدایە هەتا بەسرە، بەڵام دادوەرەکان دەچن بۆ لای ئەو کۆترانەی بەشدارییان پێ دەکرێت، کۆتر دەفڕێت و چەند کاتژمێرێک بە ئاسمانەوەیەو ئەمانیش چاودێری دەکەن و جوڵەکانی تۆمار دەکەن و چەند مەرجێکیان هەیە.
کۆتری براوە خەڵاتی گرانبەها دەباتەوە، جار هەیە نزیک دەبێتەوە لە دوو ملیۆن دینارو بڕە ئاڵتونێک، ئەمە جگە لەوەی یەکسەر نرخەکەی زیاد دەبێت، کۆتری فاو هەیە لەم هەولێرە نرخەکەی گەیشتووەتە پێنج هەزار دۆلار.
بۆ ئەم وەرزە رۆژی 1ـی تەمووز دواهەمین رۆژە، دوای ئەوە دادوەرەکان کۆ دەبنەوەو دەچنەوە سەر دەفتەرەکان، بە داتاکاندا دەچنەوە، ئەوەی باشترین ئەنجامی هێنابێت، دەبێتە یەکەم و خەڵاتی مەرجی عامی فاوبازان وەردەگرێت.

فاوناسان گرووپێکی کۆتربازن و بۆ پێشبڕکێ شارەو شار دەگە...

فاوناسان گرووپێکی کۆتربازن و بۆ پێشبڕکێ شارەو شار دەگەڕێن