قایمقام خوێندکارم بوو

مامۆستا باڵا بەرزەکەی پێنجوێن خانەنشین کرا

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

مامۆستا محەمەد پیاوێکی باڵابەرزە و بە باڵا شمشاڵیەکەیدا دەناسرێتەوە، جا لەهەر جێگایەکی پێنجوێن وابڵێی دەزانن، کە مەبەستت مامۆستا محەمەدی وانەی کوردییە.

ئەو ماوەی 30 ساڵە لە کەرتی پەروەردەیی پێنجوێن خزمەت دەکات، ئەمڕۆ خەڵات کرا و بەڕەسمی خانەنشین بوو.

محەمەد عەبدوڵا، مامۆستای خانەنشین بە 964ی وت، بە خۆبەخی دەستی کردووە بە وانەوە وتنەوە لە ساڵی 1991یەوە و ئەو کات کە پێنجوێن چۆڵکراو و وێرانە بووە لە ژێر خێمە دەرسی وتوەتەوە، بەڵام بە رەسمی لە ساڵی 1996 دامەزراوە.

ئەو لە ماوەی خزمەتی پەروەردەیی، تا ئاستی بەڕێوەبەر رۆشتووە و بە بەشێکی زۆری قوتابییەکانی پێنجوێن دەرسی وتوەتەوە کە ئێستا پزیشک، ئەندازیار و دادوەرن، لەنێو هەموویاندا قایمقامی پێشووی پێنجوێن، زانا رەحمان خوێندکاری ئەو بووە.

ئەم مامۆستایە ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڵ 21 فەرمانبەر و مامۆستای دیکە، لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێجوێن خانەنشین کران.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

جوتیارانی پێنجوێن واز لە زەوییەکانیان ناهێنن و سەرقاڵ...

جوتیارانی پێنجوێن واز لە زەوییەکانیان ناهێنن و سەرقاڵی کشتوکاڵی خۆیانن