ئۆنسەی 3203 دۆلارە

دوو رۆژە نرخی زێر لە یەک ئاستدا جێگیرە

توانا نەقی

لە دوێنێوە نرخی زێڕ هەر وەک خۆیەتی و جاوازی دروست نەبووە، هەرچەندە لە چاو کۆتا رۆژەکانی هەفتەی پێشوو کەمێک بەرزترە.

لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 18.5.2025، یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 3203 دۆلارە ، لە کاتێکدا دوێنێش هەمان نرخی هەبووە.

هاوکات 100 دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕى دراوى هەولێر بە 142 هەزار و 450 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەم شێوەیە دیاریى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 680 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 650 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 557 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.