"پێنج کەس نەمردووە"

بەرگری شارستانی هەولێر بۆ هەندێک پەیج و ماڵپەڕ؛ هەواڵی ناڕاست بڵاومەکەنەوە

توانا نەقی

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ روویداوە، کەسێک گیانى لەدەستدا و پێنجی دیکەش بریندار بوون، بەڵام لە هەندێک پەیجەوە وابڵاورایەوە کە پینج کەس گیانیان لەدەستداوە و ئەمش بەرگرت شارستانی هێنایە قسە و گلەیی هەیە.

رووداوەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 3:10 خولەک، لە نێوان تاکسییەک و ئۆتۆمبێلێکى تایبەت روویداوە.

بەرگری شارستانی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی سەختی رووداوەکەوە چەند کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان گیریان خواردبوو کە بە خێرا گەشتنی تیمەکانیان توانرا ژیانیان لە مردن رزگار کراوە، لەو رووداوەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش رووداوەکە هەندێک لە ماڵپەڕ و دەزگاکانی راگەیاندن بێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی و لێدوانی ئەوان وەک بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر وەهایان بڵاو کردەوە کە پێنج کەس لەو رووداوە گیانیان لەدەست داوە بۆیە وەک بەڕێوبەرایەتیمان سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەد دەکەینەوە.

پەیامنێری 964 هەر بەرەبەیان لە شوێنی رووداوەکەوە سەرجەم زانیارییەکانی بەدروستی خستەڕوو کە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکیش بریندارن.