ئەمڕۆ
وەرتێ فێستیڤاڵى ئەسپسوارى بەڕێوەدەبات
964+
وریا فەتاح
لە ناحیە وەرتێ، فێستیڤاڵى ئەسپسوارى و چالاکییە کولتورییەکان بەڕێوە دەچێت و مەیدانێکى ئەسپسواریش دەکرێتەوە.
فێستیڤاڵەکە کاتژمێر 10ـى بەیانى ئەمڕۆ شەممە لە بنارى چیاى کاروۆخ دەستپێدەکات، تا کاتژمێر 4ـى ئێوارە بەردەوام دەبێت.
شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە 964ـى وت،”فێستیڤاڵەکە لەژێر چاودێرى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ناحیەى وەرتێ ئەم فێستیڤاڵە ئەنجام دەدات”.
فێستیڤاڵەکە بۆ دووەم ساڵى لەسەریەکە بەڕێوە دەچێت و تێیدا چالاکى ئەسپسوارى و نمایشى فۆلکلۆرى و هەڵپەڕکێ لاوک و حەیران، ئەنجام دەدرێن.
وەک ئەوەى شۆڕش حەسەن باسى دەکات، مەیدانێکى ئەسپسواریش بۆ نمایشى ئەسپسواران دەکرێتەوە.