زیاتر لە 400 هەزار دۆلار زەرەری کردووە
خاوەنی کۆگا سووتاوەکەی ناحیەی رزگاری قسەی بۆ 964 کرد
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێک لە کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی لە ناحیەی رزگاری ئیدارەی گەرمیان کەوتەوە، دوای چوار کاتژمێر لە سووتانی ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
بورھان محەمەد، خاوەنی کۆگاکە بە 964ـی وت، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتووەتەوە، یەک شتم بۆ دەرنەچووە.
وتیشی، کۆگاکە کەلوپەلی کارەبایی تێدابووە و زیانەکانی زیاترە لە 400 هەزار دۆلار مەزەندە کرد.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر